ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانی ڤیسێنتی دێل بۆسکی دووپاتی کردەوە کەوا بانگهێشتی هێڕشبەری یانەی بارسێلۆنا دێڤد ڤیا دەکات بۆ بەژداری کردن لە پاڵەوانیەتی نەتەوەکانی ئەوروپا کە بڕیارە لە مانگی داهاتوو لە هەردوو ووڵاتی پۆڵاند و یۆکڕاین ئەنجام بدرێت.
دێل بۆسکی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ووتی :
“ئێمە گشتمان دەمانەوێت ڤیا ئامادە بێت لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەڵام پێویستە لایەنی نەرێنی پێکانەکەی لەبەر چاو بگرین،پێشبینیەکان ئێستا گەشبینمان دەکەن بە ڕێژەی چارەسەر بوونی ڤیا بەڵام پێویستە دڵنیا بین لە چارەسەر بوونی بە شێوەیەکی تەواو ئەوسا بیر لە بانگهێشتنی بکەینەوە”.
نظرات شما عزیزان: