گواردیۆلا خۆی له داوه‌کانی مۆرینهۆ لادا
پا ش ئه‌وه‌ی راهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید جۆزێ مۆرینهۆ له لێدوانێکیدا سه‌باره‌ت به خولی لالیگاو ڕکابه‌ره‌کانی چه‌ند ووته‌یه‌کی دا‌و ڕایگه‌یاند گه‌ر بێت و یانه‌کانی تری ئیسپانیا هه‌وڵ نه‌ده‌ن که یاری ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه ئه‌نجام بده‌ن و به ئاسانی خاڵه‌کانیان بده‌نه ده‌ستی بلوگرانا ئه‌وا زیاتر په‌ستان ده‌خرێته سه‌ر یانه شاهانه‌که بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خوله ئیسپانیه‌که،
دوابه‌دوای لێدوانه‌کانی ڕاهێنه‌ره پورتوگالیه‌که‌و له‌لایه‌کی تر‌و له چاوپێکه‌وتنێکی تردا که له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری بلوگرانا ئه‌نجامدرا، ڕۆژنامه نوسان پرسیاریان ئاڕاسته‌ی گواردیۆلا کرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قسه‌کانی مۆرینهۆ و زانینی بۆچوونی گواردیۆلا له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه، له وه‌ڵامێکی ژیرانه‌دا گواردیۆلا ڕایگه‌یاند:
من هیچ لێدوانێکم نیه له‌سه‌ر قسه‌کانی مۆرینهۆ به‌ڵام پێویسته ڕێزی هه‌موو یانه‌یه‌ک بگیرێت و به چاوی که‌م سه‌یری هیچ یانه‌یه‌ک نه‌کرێت، هه‌روه‌ها ووتیشی له ئێستادا یانه‌ی شاهانه له پێشه‌وه‌ی یانه که‌ته‌لۆنیه‌که‌دان له خولی لالیگادا و هیچ نیگه‌ران نیه له ئێستادا که یانه‌که‌ی به‌خاڵ له‌دوای یانه‌ی لۆسبلانکۆس ببینێت و ئاماژه‌ی دا که هێشتا زۆر زووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م خاڵه و باوه‌ڕ و متمانه‌ی ته‌واوی خۆی سه‌باره‌ت به یاریزانه‌کانی دووپات کرده‌وه‌و ووتیشی که ده‌یڤد ڤییا کارێکی باش ئه‌نجام ده‌دات تا گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی،
هه‌روه‌ها هۆشداری دایه یاریزانه‌کانی سه‌باره‌ت به یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ بلباو که بڕیاره ئه‌مشه‌و کاتژمێر 11 به‌کاتی هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت و ووتی گه‌ر بیت و ئاگاداریان نه‌بین و ڕێگایان بده‌ی یاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وا له‌توانایاندا هه‌یه هه‌نگاوت به‌سه‌ردا بنێن و ئازارت بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بیت به‌وپه‌ڕی هۆشیاریه‌وه بچینه نێو یاریگاوه‌و هه‌وڵ بده‌ین یاری خۆمان ئه‌نجام بده‌ین.
نظرات شما عزیزان: