FCB كوردى
FCB كوردى

ئه‌تله‌تیك بیلباو 1-3 به‌رشلۆنه‌ : كاتالۆنییه‌كان به‌ سێ گۆڵ و سێ خاڵ له‌ هه‌رێمی باسك گه‌ڕانه‌وه‌(وێنه‌ و گۆل)

 
له‌سه‌ر یاریگای سان مامیس له‌ هه‌رێمی باسك یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ توانی سێ خاڵی زۆر گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو دوای سه‌ركه‌وتنی به‌ ئه‌نجامی 1-3 له‌ میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می خوولی لالیگای ئیسپانی.

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ توانی دووباره‌ به‌ توندی بگه‌ڕێته‌وه‌ ڕكابه‌ری كردن له‌سه‌ر گرتنه‌وه‌ی پێشه‌نگایه‌تی ڕیزبه‌ند تایبه‌ت له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ڤالێنسیا ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئێستا پێشه‌نگداری خووله‌كه‌یه‌.

گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ بێ گۆڵ به‌ كۆتا هات وه‌ ته‌نها یاریزانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو فێرناندۆ ئامبوربیێتا به‌ كارتی سوور له‌ خووله‌كی 33ـدا كرایه‌ ده‌ره‌وه‌،له‌ خووله‌كی 55ـدا یاریزان سه‌یدۆ كێیتا توانی گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار بكات وه‌ له‌ خووله‌كی 74ـدا ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه‌ چاڤی هێرناندێز توانی گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار بكات،یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ تا دوا ساته‌كان كۆنتڕۆلی یارییه‌كه‌ی كردبوو به‌ر له‌وه‌ی یاریزان دێڤد ڤیا به‌ هۆی وه‌رگرتنی كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌مه‌ش یانه‌ی بیلباو بڕوایان به‌ خۆیان زیادی كرد و یاریزان ئیگۆر گابیلۆندۆ له‌ خووله‌كی 89ـدا تاكه‌ گۆڵی یانه‌ی بیلباوی تۆمار كرد،له‌ دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌ یاریزان سێرجیۆ بۆسكوێتس توانی گۆڵی سێیه‌می یارییه‌كه‌ تۆمار بكات.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ كۆ كردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مدا دێت وه‌ یانه‌ی بیلباو به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ له‌ پله‌ی 7ـدا دێت.

BILBAO, SPAIN - SEPTEMBER 25:  Xavi Hernandez (R) of Barcelona duels for the ball with Pablo Orbaiz of Athletic Bilbao during the La Liga match between Athletic Bilbao and Barcelona at the San Mames Stadium on September 25, 2010 in Bilbao, Spain.

Barcelona's Seydou Keita (R) reacts after missing a scoring opportunity against Athletic Bilbao during their Spanish First Division soccer match at San Mames stadium in Bilbao September 25, 2010.

Barcelona's Seydou Keita (R) jumps for the ball with Athletic Bilbao's Carlos Gurpegi during their Spanish first division soccer match at the San Mames stadium in Bilbao September 25, 2010.


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 4 / 7برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic