FCB كوردى
FCB كوردى

یۆهان کرۆیفی ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی ڕایگه‌یاند که‌ نابێت لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌که‌ یاری پێبکرێت به‌رانبه‌ر ڕوبێن کازان له‌ خولی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌.

یاریزانه‌ ئه‌رجه‌نتینییه‌که‌ هێشتا به‌ ته‌واوی له‌و پێکانه‌ چاکنه‌بووته‌وه‌ که‌ به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید تووشی هات،به‌ڵام له‌لایه‌ن پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌وه‌ بانگهێشتکراوه‌ بۆ یارییه‌که‌ که‌ له‌ ڕوسیا ده‌بێت.
یۆهان کرۆیفی یاریزان و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌که‌ له‌ لێدوانێکیدا ڕایگه‌یاند که‌  نابێت یاری به‌ میسی بکرێت و نه‌که‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ و قورستربوونی پێکانه‌که‌ی،کرۆیف له‌و ستوونه‌دا که‌ هه‌فتانه‌ بۆ El Periodico de Catalunya ده‌نووسێ،وتی:”ئێستا ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت که‌ ته‌نیا به‌خێرایی میسی له‌ پێکانه‌که‌ی چاکبێته‌وه‌.له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا پێکانه‌که‌ی چاکنه‌بووته‌وه‌ نابێت بخرێته‌ به‌ر مه‌ترسی،به‌رشلۆنه‌ ده‌توانێت به‌بێ میسی ـیش به‌باشی به‌رانبه‌ر ڕوبین کازان یاریبکات و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت،هه‌روه‌ها نابێت له‌ یارییه‌ دۆستانه‌که‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌رانبه‌ر یابان یاریبکات.”


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 6 / 7برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic