FCB كوردى
FCB كوردى

لـیۆنێل میسی ئاماده‌یه‌ بۆ ڕۆبێن كازان

ه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی لیۆنێل میسی وا دیاره‌ ئاماده‌یه‌ بۆ یاری كردن دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تووشی پێكان هات به‌ڵام پێده‌چێت به‌شداری له‌ یاری داهاتووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بكات له‌ خوولی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕۆبێن كازان كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ ڕوسیا ئه‌نجام بدرێت.

ڕۆژنامه‌ی Sportـی كاتالۆنی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌وا میسی له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یارییه‌كه‌دا نابێت به‌ڵام ناوی له‌ لیستی یاریزانه‌كاندا ده‌بێت وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ گێمی دووه‌م به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ بكات.

ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ خێراییه‌ی میسی گشت لایه‌كی تووشی شۆك كردووه‌ وه‌ لیۆنێل ئاماده‌ ده‌بێت بۆ یاری داهاتوویان له‌ خوولی لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیال مایۆڕكا.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڕجه‌نتینی سێرجیۆ باتیستا بانگهێشتی میسی كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه‌ له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو.


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 6 / 7برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic