FCB كوردى
FCB كوردى

گه‌وره‌ترین نهێنی ژیانی میسی بخوێنه‌ره‌وه‌

 

 

 

به‌ به‌هره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیولز ده‌رکه‌وت ، به‌ تێپه‌ڕبوونی کات هه‌ست به‌ بچوکی باڵای و خاوی  له‌ گه‌شه‌ی  ده‌کرا ، ئه‌م کێشه‌یه‌ش  به‌ پله‌ یه‌ک خانه‌واده‌که‌ی نیگه‌رانکرد  و به‌ پله‌ی دووه‌میش  یانه‌که‌ ،، دایکی میسی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت : به‌راوردمان له‌ نێوان ئه‌و و خوشک و براکانی ده‌کرد به‌ ئاسانی هه‌ستمان به‌ بچوکی باڵای ده‌کرد به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی ..

له‌ مانگی یه‌کی ساڵی ١٩٩٧ کاتێک ته‌مه‌نی ٩ ساڵ بوو باڵای میسی له‌ مه‌ترێک و ٢٧ سم تێپه‌ڕی نه‌ده‌کرد ، بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ خێزانه‌که‌ی بڕیاریاندا پیشانی پزیشکێکی تایبه‌تمه‌ندی بده‌ن سه‌باره‌ت به‌ بچوکی باڵای ،،، دیگۆ شوارزستاین پزیشکی به‌رپرس له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری ڕۆزاریۆ ده‌ڵێت : میسی ـیان بۆ هێنام و پێیان وتم ئه‌ستێره‌یه‌کی تۆپی پێی به‌هره‌داره‌ و ده‌بێت ئاگاداری بم ، ئه‌رکی من یارمه‌تیدانی بوو له‌ گه‌شه‌کردنی ،، پزیشکه‌کان دوای چه‌ند پشکنینێک بۆیان ده‌رکه‌وت هۆکاره‌که‌ی که‌می به‌رهه‌مهێنانی جینێکی تایبه‌ت به‌ گه‌شه‌یه‌ له‌ له‌شی میسی ، چاره‌سه‌ره‌که‌ش ئه‌وه‌ بوو ڕۆژانه‌ ده‌رزی تایبه‌تی بۆ بکرێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی جێگای ئه‌و هۆرمۆنه‌ بگرێته‌وه‌ که‌ له‌ له‌شی میسی که‌مبوو ، خێزانه‌که‌ی نیگه‌رانبوون که‌ کوڕه‌ نۆ ساڵانه‌که‌یان ده‌بێت ڕۆژانه‌ ده‌رزی لێبدرێت و ئازاری جه‌سته‌ی بدرێت ، بۆ زیاتر له‌ دوو ساڵ میسی هه‌مووکات ده‌رزیه‌کی پێبوو تایبه‌ت به‌ هۆرمۆنی گه‌شه‌ ی ده‌ستکرد که‌ له‌ ژێر کۆگای جله‌کانی ده‌یشارده‌وه‌

خوان کالۆس لیگۆثمان هاوڕێی بنه‌ماله‌که‌یان ، درێژه‌ی ئه‌و باسه‌ی لایه‌ و ده‌ڵێت : ئه‌و له‌سه‌ر جێگای نوستنه‌که‌ی پێش خه‌وتن ده‌رزیه‌که‌ی له‌ قاچی ئه‌دا و نه‌شی ئه‌هێشت که‌س یارمه‌تیبدات کاتێک ته‌نیا ٩ ساڵ بوو .. ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ خێزانه‌که‌ی زیاتر نیگه‌رانبوون بۆ کوڕه‌که‌یان ، ڕوبه‌ڕووی کێشه‌یه‌کی تر بوونه‌وه‌ ، ئه‌ویش پاره‌ی مانگانه‌ی ده‌رمانه‌کان بوو که‌ ١٥٠٠ دۆلار بوو ، ه‌وه‌ ئه‌و بره‌ش له‌ توانای خێزانه‌یه‌کدا نه‌بوو

 

 

دایکی میسیده‌ڵێت: نرخه‌که‌ی زۆر گران بوو و له‌ توانای ئێمه‌ نه‌بوو بیده‌ین ،  وه‌زاره‌تی دارایی له‌ ڕیگای دامه‌زراوه‌یه‌کی خێرخوازی و به‌ هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ثێنده‌ر بۆ کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی  بۆ ماوه‌ی ته‌نیا دوو ساڵ یارمه‌تیان داین ، دواتر ڕه‌تیان کرده‌وه‌ چی تر یارمه‌تیمان بده‌ن  .. دوای بڕینی هاوکاریه‌که‌ ده‌رمانه‌که‌ پێویست بوو بۆ میسی هه‌م وه‌ک داهاتووی مرۆڤێک و هه‌م وه‌ک ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی یاریکردنی له‌ مه‌ترسیدابوو

خێزانه‌که‌ی له‌ هه‌موو درگایه‌کیاندا بۆ په‌یداکردنی پاره‌ی ده‌رمانه‌کانی ممیسی ، بۆیه‌ باوکی میسی ناچاربوو قسه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیۆلز  بکات و  دوای هه‌وڵیکی زۆرئه‌وان ڕازیبوون چه‌ند ده‌رمانێکی سه‌ره‌تایی بۆ دابین بکه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام نه‌بوو ته‌نیا بۆ چه‌ند مانگێک نه‌بوو ،، ئه‌مه‌ش دایکی میسی توڕه‌کرد و مس ثیلیا کۆچۆینۆ ( دایکی میسی ) ی گه‌یانده‌ بنکه‌ی سه‌ره‌کی یانه‌که‌ و له‌وێ چاوی به‌ ڕاهێنه‌ر ئارنیستۆ ڤیچینۆ کرد ، دایکی میسی له‌وێدا هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردبوو وتبووی : قسه‌م له‌گه‌ڵکردبوون سه‌باره‌ت به‌ ده‌رمانی لیۆ چه‌ند جارێک ، ئێمه‌ بێزاربووین له‌ هه‌ستنه‌کردن به‌ به‌رپسیاریه‌تی ئێوه‌ و دابین نه‌کردنی ده‌رمانه‌کان ، یه‌ک شتت پێده‌ڵێم ، ناهێلم بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌که‌ی  و  ئه‌گه‌ر نه‌توانن ده‌رمانه‌کانی بۆ ئاماده‌ بکه‌ن ڕووده‌کاته‌ یانه‌یه‌کی تر

یانه‌ی نیولز له‌و شه‌ودا ئه‌و که‌سه‌ی له‌ده‌ستدا که‌ دوای ١٠ ساڵ وه‌ک باشترین یاریزانی جیهان هه‌ڵبژێردرا و خێزانه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی برده‌سه‌ر و میسی نیۆڵز ی به‌جێهێشت

پێگه‌ی داهاتووی میسی ، یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت بوو ، باوکی میسی خۆرخی میسی له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی پاسێکیان گرت و له‌ ڕۆساریۆوه‌ به‌ره‌و بۆینس ئایرس ی پایته‌خت به‌ڕێکه‌وتن له‌ پێناو  گرێبه‌ستێکی یانه‌که‌  که‌ به‌ میسی گه‌یشطبوو ، له‌ ڕۆژی دواتر  ڕوویانکرده‌ یه‌کێک له‌ یاریگاکانی ڕاهێنانی تیپی لاوانی ریڤه‌رپلله‌یت که‌  نزیکبوو له‌ یاریگای مۆنۆمنتال ی تایبه‌ت به‌ تیپی یه‌که‌م و بۆ ئه‌وه‌ی میسی به‌شداری له‌ تێستێک بکات له‌گه‌ڵ لاواندا

خۆرخی میسی ده‌ڵێت : یاریزانه‌کان ڕیزیان به‌ستبوو یه‌ک له‌ دوای یه‌ک ، کاتێک سه‌ره‌ی میسی هات که‌ به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ کورتی باڵای بینی بێ هیچ شتێک خستیه‌ کۆتایی ریزه‌که‌

ڕاهێنه‌ره‌کان ده‌ستیان کرد به‌ تاقیکردنه‌وه‌ وه‌رزشیه‌کان و که‌سیان گرنگیان به‌ میسی نه‌دا وه‌کو ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌وێ نه‌بێت  ، له‌ به‌ربه‌سته‌که‌ نزیکبوومه‌وه‌ که‌ یاریگای له‌ ده‌ره‌وه‌ جیا کردبوه‌وه‌ و داوام له‌ به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ کرد به‌شداری به‌ میسی بکات که‌ تاقیکردنه‌وه‌کان به‌ره‌و ته‌واوبوون ئه‌چوون به‌ڵام گوێی لێنه‌گرتم ،، دوای چه‌ن خوله‌کێک یه‌کێک له‌ ڕاهینه‌ره‌کان له‌ میسی نزیکووبوه‌وه‌ و لێی پرسی له‌ کوێ یاری ده‌که‌یت ؟  میسی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی ژماره‌ ٩ ، ڕاهێنه‌ره‌که‌ بێ باکانه‌ وتی وه‌ره‌ ناوه‌وه‌ یاری بکه‌ ، میسی بچوک ده‌ستی به‌ یاریکرد و دوو خوله‌ک تێپه‌ڕی و که‌ تۆپ گه‌یشته‌ پێی  میسی به‌ جوڵانه‌وه‌یه‌ک له‌ دوو یاریزان ده‌رچوو و تۆپێکی ئاراسته‌ی گۆڵکرد که‌ گۆڵپارێزه‌که‌ به‌ زۆر ده‌ریهێنایه‌وه‌  و بووه‌ لێدانی  کۆرنه‌ ، دواتر به‌ڕێوبه‌ره‌که‌ به‌ ده‌نگێکی به‌ وتی کێ باوکی ئه‌م بچوکه‌یه‌ ؟  خۆرخی میسی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ : من باوکیم ،،، زیاتر له‌ باوکی نزیکبووه‌و وتی : ده‌مانه‌وێت له‌ ڕیبڤه‌ر

کاتێک باوکی بۆ ڕاهێنه‌ره‌که‌ی باس کرد کوڕه‌که‌ی یاریزانی یانه‌ی نیۆڵز ه‌ له‌ ڕۆزاریۆ و ئیداره‌ی ریڤه‌ر ده‌بێت قسه‌ له‌گه‌ڵ نیۆڵز بکه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆ ،، ریڤه‌ر ره‌تی کرده‌وه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ میسی واژوو بکه‌ن له‌ ترسی دانی بڕێک پاره‌ !

دوای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ریڤه‌ر ، خێزانه‌که‌ی له‌ هه‌مووکات زیاتر دڵنیابوون چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کوڕه‌که‌یان له‌ناو وڵاتی تانگۆ نابێت

هه‌واڵی بوونی کوڕێکی به‌هره‌داری تۆپی پێ گه‌یشته‌ پایته‌خی هه‌رێمی کاتالۆنیا و چیرۆکه‌که‌ ڕێڕه‌وێکی تری وه‌رگرت کاتێک یه‌کێک له‌ دۆزه‌ره‌وه‌کانی یاریزانه‌ به‌هره‌داره‌کان له‌ ئه‌رژه‌نتین  که‌ هاوکاری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ده‌کرد ، به‌ کارگێری بلوگرانای ڕاگه‌یاند که‌وا که‌سێکی به‌هره‌دار هه‌یه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ چاودێری بکرێت له‌ شاری رۆساریۆی ئه‌رژه‌نتینیه‌

له‌ کانونی دووه‌می ساڵی ٢٠٠٠  ڕاپۆرتێکی به‌په‌له‌ گه‌یشته‌ نوسینگه‌ی جۆسیب ماریا مینگیلا له‌ کارگێری یانه‌ی بارسا که‌ دواتر خۆی پاڵاوت بۆ پۆستی سه‌رۆکی یانه‌که‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٣ و ١٨٧٦ ده‌نگی هێنا ، ڕاپۆرته‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ لیۆ بوو ، هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی پێنه‌دا به‌ڵام ڕاپۆرت له‌ دوای ڕاپۆرت ده‌گه‌یشته‌ ده‌ستی و سه‌رنجی ڕاکێشا ، مینگێلا له‌و کاته‌دا باسه‌که‌ی گه‌یانده‌ کارگێری یانه‌که‌ له‌ سه‌روویانه‌وه‌ خوان گاسبارت به‌ڵام ڕه‌تی کرده‌وه‌ باس له‌و بابه‌ته‌ بکرێت به‌هۆی بچوکی ته‌مه‌نی به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ڕازینه‌بوونی په‌یوه‌ست بوو به‌ خۆپه‌رستی گاسپارت و نه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی  کاتێک سه‌باره‌ت به‌ میسی وتی : ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ببێته‌ باشترین یاریزانی جیهانی تاوه‌کو من سه‌رۆکی بارسا بم نایه‌ت ،

دواتر مینگیلا  قسه‌ی له‌گه‌ڵ کارلیس ریکساک کرد که‌ ئه‌و کات پۆستی جێگری ڕاهێنه‌ر لویس فانگال ی هه‌بوو له‌ یانه‌که‌ ، بابه‌تی میسی له‌گه‌ڵ ریکساک کرده‌وه‌ ، به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی ئه‌و له‌ سه‌رۆکه‌که‌ زۆر باشتر نه‌بوو به‌ مینگیلای وت : تۆ شێت بویت مینگیلا ، ئێمه‌ پێویستمان به‌ یاریزانی ١٨ ساڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ تیپی یه‌که‌م یاری بکات نه‌ک مناڵێکی ١٢ ساڵ.

مێنگیلا  سه‌ره‌ڕای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی داواکه‌ی ده‌ستبه‌ردار نه‌بوو ، جارێکی تر به‌ تێلفۆن له‌ به‌رشلۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ شاری سیدنی ئوسترالیا کرد له‌ مانگی نۆی ساڵی ٢٠٠٠ و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ریسکاک کرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ لیۆ  که‌ ئه‌و کات ریکساک له‌ سیدنی بوو به‌هۆی یاریه‌کانی ئۆلۆمبی ، به‌ کاریگه‌ری قسه‌کانی مێنگیلا  یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ره‌که‌ لیۆ و خێزانه‌که‌ی بانگهێشتکرد دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ سیدنی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پایته‌خی هه‌رێمی کاتالۆنیا ئاماده‌بن بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی تواناکانی میسی

میسی و خێزانه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ هۆتێل پلازا مانه‌وه‌ له‌ نزیک بینای ئۆلۆمپی ، گه‌ڕانه‌وه‌ی ریسکاک له‌ سیدنی دوا که‌وت و ئه‌وانیش بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌رژه‌نتین دابوو

جه‌ره‌سی تێلفۆنێک بیسترا له‌ شه‌وی چوارشه‌مه‌ی سێی مانگی تشرینی یه‌که‌م ( مانگی ده‌) ، له‌و ژوره‌ی که‌ باوکی میسی لێ بوو له‌ هۆتێله‌که‌ و  مێنگیلا داوای لێکردبوون یه‌ک ڕۆژی تر بمێننه‌وه‌ دوا دوو هه‌فته‌که‌ چونکه‌ ریکساک به‌یانی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ به‌رشلۆنه‌ و خێزانه‌که‌ی له‌ یه‌کێک له‌ یاریگاکانی مه‌شقپێدانی نزیک کامب نوو  ئاماده‌ ده‌بن رۆژی هه‌ینی ریکساک به‌ تایبه‌ت و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ میسی تاقی ده‌کاته‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ند ڕاهێنه‌رێک ، له‌ به‌یانی هه‌ینی و له‌ یاریگای بچوککراوه‌ی ژماره‌ ٣ ، یاریه‌ک له‌ نێوان لاوانی بارسا ئه‌نجامدرا به‌ به‌شداریکردنی یاریزانێک له‌ وڵاتی تانگۆ که‌ ئه‌وانی تر زۆر له‌و گه‌وره‌ تربوون ، ریکساک چه‌ند خوله‌کێک دوای ده‌ستپێکردنی یاریه‌که‌ گه‌یشته‌ ئه‌وێ ، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی تۆپ بۆ لیۆ ئه‌و جوڵانه‌وانه‌ی ده‌ست پێکرد که‌ تا ئێستاش نه‌وه‌ستاون ، له‌ چه‌ند یاریزانێک ده‌رچوو و گۆڵێکی تۆمارکرد ، ریکساک پرسیاری پێناسی ئه‌و یاریزانه‌ی کرد که‌ به‌و باڵا بچوکه‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ نیشان ده‌ده‌ات ، وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ :  ئه‌وه‌ ئه‌و ئه‌رژه‌نتینیه‌یه‌ که‌ ده‌بوو تاقیتکردایه‌وه‌ ،، ڕاسته‌وخۆ ریکساک له‌وێدا وتی ده‌بێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بکه‌ین به‌ زووترین کات به‌ بێ دواکه‌وتن ،، پاشان له‌ باوکی پرسی چه‌ند ڕۆژه‌ له‌ به‌رشلۆنه‌ن ؟ ئه‌ویش وتی ١٥ رۆژ . ریکساک وتی : کاتمان به‌ فیرۆ داوه‌ و ده‌بێت به‌زووترین کات گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بکه‌ین ، دوای دوو ڕۆژ خێزانه‌که‌ی میسی جانتا و شتومه‌که‌کانیان پێچاویه‌وه‌ و گه‌ڕآنه‌وه‌ ڕۆساریۆ ، به‌ڵام له‌به‌رشلۆنه‌ واژووکردن وائاسان نه‌بوو به‌هۆی ناڕه‌زایی هه‌ندێک له‌ کارگێڕه‌کانی یانه‌که‌ ، که‌ به‌هۆی بچوکی باڵای هه‌ندێکیان ته‌نانه‌ت پێشنیاری ئه‌وه‌یان کرد ببێته‌ یاریزانی تۆپی پێی بچوککراوه‌ ،

دوو مانگ تێپه‌ڕی هێشتا بلوگرانا  گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌که‌ی رۆزاریۆ واژوو نه‌کردبوو ، خێزانه‌که‌ی  زوو زوو په‌یوه‌ندیان به‌ مینگیلا کرد و که‌ مینگیلا له‌و کاته‌دا زۆری له‌ ریکساک ده‌کرد به‌ زووترین کات گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووبکات به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند یانه‌یه‌کی تر ئه‌وروپی له‌سه‌ر هێل بوون ، هه‌ردووکیان له‌ یه‌کێک له‌ چێشتخانه‌کانی که‌ناری ڕووباری لابارثێلونیتا  یه‌کیان بینی ، له‌و چێشتخانه‌ به‌رشلۆنه‌ییه‌ که‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌رزشی ده‌چوو ، دوای نان خواردن  ریکساک  کاغه‌زێکی ده‌رهێنا و له‌سه‌ری نوسی : من کارلیس ریکساک یارمه‌تیده‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بۆ تۆپی پێ ، ڕایده‌گه‌ینم که‌ ئیلتیزام به‌ واژووکردنی گرێبه‌ست ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ لیۆنێل میسی له‌ باری ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر مه‌رجه‌کانی ڕێکه‌وتنامه‌که‌ و به‌هاکه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ردوولا

ئه‌م هه‌واڵه‌ گه‌یشته‌ بنه‌ماڵه‌ی میسی و ئێستا دوای له‌ پێناو گرێبه‌ست واژووکردن ، ده‌بوو میسی ماڵئاوایی له‌و شاره‌ بکات که‌ لێی گه‌وره‌ بوو بوو ڕووبکاته‌ به‌رشلۆنه‌

خێزانه‌که‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کیان له‌ ده‌وری مێزێک گرێدا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ بده‌ن ، میسی ئاره‌زووی خۆی بۆ  گواستنه‌وه‌ی بۆ  خۆشه‌ویترین یانه‌ی خۆی که‌ به‌رشلۆنه‌ بوو ده‌ربری ، له‌سه‌ر ئاره‌زووی خۆی به‌ فرۆکه‌یه‌کی هێلی ئیبریا  ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ئیسپانیا به‌ڕێکه‌وت و له‌شاری به‌رشلۆنه‌ له‌ یه‌کێک له‌ هۆتێله‌کان نیشته‌جێ بوو نزیک له‌ یاریگای کامبوونی جیهانی  ، هه‌رچه‌نده‌ نزیکبوو له‌ کامب نوو به‌ڵام میسی ڕۆژناێکی یه‌کجار ناخۆشی به‌سه‌ر برد له‌ سه‌ره‌تا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌بوو خۆی زۆربه‌ی کاره‌کانی بکات که‌ ته‌مه‌نی زۆر له‌وه‌ بچوکتر بوو بتوانێت و سه‌ره‌ڕای دووری له‌ نیشتمانی و خێزانه‌که‌ی و هۆکاره‌ ده‌روونیه‌کانی تر ، میسی زۆر به‌زووی له‌ گه‌ڵ کلتوری تازه‌ی ئیسپانیا ڕاهات ، خێزانه‌که‌ی له‌ خۆیانیان ده‌پرسی ئایا ئه‌زموونی میسی له‌گه‌ڵ بارسا و ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی شایسته‌ی ئه‌و هه‌موو ماندووبوون و ئازاره‌یه‌ که‌ چه‌شتیان تاوه‌کو کوڕه‌که‌یان گه‌یانده‌ ئه‌وێ ؟ دوا تر خۆرخی میسی بڕیاریدا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕۆزاریۆ و به‌ خێزانه‌که‌ی وت : من و ماتیاس و رۆدریگۆ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ رۆزاریۆ تۆ لێره‌ بمێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ میسی له‌ به‌رشلۆنه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوویدا .. دواتر میسی گرێبه‌ستی پیشه‌گه‌ری خۆی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ له‌ مانگی سێی ساڵی ٢٠٠١ واژووکرد و له‌و کاته‌وه‌ کاروانی ئه‌فسانه‌یی خۆی ده‌ستپیێکرد و داهێنانه‌کانی سه‌ری هه‌ڵدا که‌ هیچ سنورێکیان بۆ نیه‌

ڤیدیۆیه‌ک سه‌باره‌ت به‌ سه‌ره‌تاکانی میسی له‌ به‌رشلۆنه‌


  •  

نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 6 / 7برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic