FCB كوردى
FCB كوردى

لیۆنێل میسی:بـه‌رشـلۆنه‌ مـاڵـی مـنــه‌


ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی لیۆنێل میسی دووباره‌ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌وا هیچ پلانی نیه‌ بۆ جێهێشتنی بلوگرانا ئه‌مه‌ش دوای به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی لاپچینی زێڕی ئه‌وروپی كه‌ شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ به‌ میسی به‌خشرا.

یاریزانی ته‌مه‌ن 23 ساڵان زۆر دڵخۆشه‌ به‌ تۆمار كردنی 34 گۆڵ له‌ وه‌رزی 2009-10 له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌،وه‌ سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ڕێز ساندرۆ ڕۆسێل دوێنێ ڕایگه‌یاند كه‌وا هه‌رگیز ڕێگه‌ به‌ میسی ناده‌ن به‌رشلۆنه‌ جێبهێڵێت وه‌ میسی خۆی ئاشكرای كرد ده‌یه‌وێت تا كۆتایی كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ به‌رده‌وام بێت.

له‌ لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی Marcaـی ئیسپانیدا ووتی…”ئه‌مه‌ قسه‌ی به‌رده‌وامی منه‌:به‌رشلۆنه‌ ماڵی منه‌ وه‌ هیوام وایه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ لێره‌ بمێنمه‌وه‌”.

میسی له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵی ـیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ كرد وه‌ ئه‌و كاته‌ چووه‌ ڕیزی ئه‌كادیمیای یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ وه‌ له‌ ساڵی ڕابردوو توانی خه‌ڵاتی بالۆن دی ئۆڕ و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی “فیفا” به‌ده‌ست بهێنێت.


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 10 / 7برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic