به‌رشلۆنه ١-١ ڕیال مایۆرکا :به‌رشه‌لۆنه له ناو یاریگای خۆیدا ڕاگیرا
له میانه‌ی یاریه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگادا هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و مایۆرکا له ناویاریگای نیوکامپی تایبه‌ت به‌یانه‌ی بلوگرانا به‌یه‌ك گه‌یشتن ،
ئه‌گه‌رچی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پێویستی به‌بردنه‌وه هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له کێبڕکێ کردن له‌سه‌ر سه‌رووی ڕیزبه‌ندی دوانه‌که‌وێت به‌ڵام به‌هۆی سستی هه‌ندێك له‌یاریزانه‌کانی یانه‌ی به‌رشه‌و ئاماده‌نه‌بوونی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌که خابی هێرناندز و دافید فیا و وه باشی هێڵی به‌رگری یانه‌ی مایۆرکا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چانی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی مایۆرکادا له‌ده‌ستدا و ته‌نها خاڵێكی له‌ناو یاریگای خۆیدا به‌ده‌ست هێنا و بۆیه‌که‌مجاریش له‌م وه‌رزه‌دا له‌ناویاریگای خۆیدا یه‌کسان بوو .
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له خوله‌که‌کانی سه‌ره‌تادا وله ڕێگه‌ی یاریزان و ئه‌ستێره‌ی یانه‌که لیۆنێل مێسیه‌وه له خوله‌کی 21 دا ده‌ست پێشخه‌ریان کرد و بوونه خاوه‌نی گۆڵێك به‌ڵام یانه‌ی میوان به‌م ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و کۆڵ‌یان نه‌داوه له‌کۆی ئه‌و هێرشه که‌مانه‌ی ده‌یان کرده سه‌ر گۆڵی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجامی یاریه‌که له ڕێگه‌ی یاریزان ئیمیلۆ نیسۆ و له خوله‌کی 43 دا یه‌کسان بکه‌نه‌وه و به خاڵێكه‌وه یاریگای بلوگرانا بهجێبهێڵن .
ئه‌گه‌ر چی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌زۆربه‌ی کاته‌کاندا باشتر ده‌رده‌که‌وت به‌ڵام ئه‌مه به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی یاریه‌که به قازانیج خۆیان کۆتا پێ بهێنن چونکه بردنه‌وه پێوسیتی بهگۆڵه نه‌ك باش یاری کردن.
نظرات شما عزیزان: