FCB كوردى
FCB كوردى

مارادۆنا” خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ مردنی “پۆڵ”ـی هه‌شت پێ !!

پاش ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی دوێنێ هه‌واڵی مردنی ئه‌ستێره‌ی جامی جیهانی 2010 ـی باشووری ئه‌فریقیا “پۆڵ”ـی هه‌شت پێ بڵاوبوه‌وه‌ چه‌ند كاردانه‌وه‌یه‌كی جیاواز له‌نێوان خه‌ڵكیدا ڕه‌نگی دایه‌وه‌  به‌تایبه‌تی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆری ئیسپانی كه‌ ئه‌م هه‌شت پێیه‌یان زۆر لا خۆشه‌ویست بوو ،به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی هانده‌ره‌ ئیسپانیه‌كان دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆناـی ڕاهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ لێدوانێكی ــدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ڕبڕی به‌ له‌ناوچوونی “پۆڵ” و هه‌شت پێیه‌كه‌ی به‌ هۆكاری دۆڕانی هه‌لبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین زانی له‌ مۆندیالی 2010 و ماڵ ئاوایی كردنی تانگۆ له‌ جامی جیهانی ، پۆڵ كه‌ دوێنێ به‌یانی به‌هۆكارێكی نه‌زانراو كۆچی دوایی كرد له‌ یه‌كێك له‌ حه‌وزه‌كانی شاری ئۆبه‌رهاوزن ـی ئه‌ڵمانی  به‌پێشبینه‌یه‌كانی  گشت هه‌وادارانی تۆپی پێی سه‌رسام كردبوو كاتێك له‌ مۆندیالی 2010 توانی پێش بینی 7 له‌یاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیایی بكات و یه‌كێك له‌و یارییانه‌ یاری كه‌ پێش بینینی كردبوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانی یاریه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌  یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و ئه‌ڵمانیا بوو كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی مانشافت توانی به‌ ئه‌نجامی 4-0 یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌ هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌بوو مارادۆنای خۆشحاڵ كرد به‌ مردنی ئه‌م هه‌شت پێیه‌ .

ئه‌وه‌ی ماوه‌ بلێین دوا پێشبینی هه‌شت پێ “پۆڵ” میوانداری كردنی وڵاتی ئینگلته‌رایه‌ بۆ یاریه‌كانی مۆندیاڵی 2018 ،


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 6 / 8برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic