FCB كوردى
FCB كوردى

هه‌ولێر به‌شداری له‌ جامی یه‌كێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی ده‌كات

 كه‌مێك پێش ئێستا یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به‌فه‌رمی رایگه‌یاند كه‌ یانه‌ی هه‌ولێر به‌شداری له‌ جامی یه‌كێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی ده‌كات.

سامان بریفكانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی (یه‌یامنێر) گوتی: یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به‌فه‌رمی بریاری دا عێراق به‌ سێ یانه‌ به‌شداری له‌ جامی یه‌كێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی بكات ئه‌ویش هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی دهۆك پاڵه‌وانی خولی عێراقه‌ و یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌یه‌ و یانه‌ی هه‌ولێر پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی عێراقه‌ به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی له‌ نێوان یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و لێژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراق  به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتی یه‌ی نه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی سزای راگرتنی به‌سه‌ر تۆپی پێی عێراقد سه‌پاند.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ بووته‌ بریاری فه‌رمی كاتێك یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندییان به‌ عه‌بدولخالیق مه‌سعود جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن، كه‌ به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتی یه‌ ده‌كه‌ن.

جێی باسه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا بریاری دا یانه‌یه‌كی ڤێتنامی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا دووربخاته‌وه‌ له‌ شوێنی ئه‌م یانه‌یه‌ یانه‌یه‌كی قه‌ته‌ری زیاد بكرێت ئه‌مه‌ش، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی یانه‌كان له‌ جامی یه‌كێتی ئاسیا كه‌ یانه‌ی هه‌ولێر بانگهێشت كرا.


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 4 / 9برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic