FCB كوردى
FCB كوردى

كریستیانۆ ڕۆنالدۆ:سه‌رده‌كه‌وین له‌ كــامـپ نــو

ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی كریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئاشكرای كرد كه‌وا ئاماده‌یه‌ بۆ یاری كلاسیكۆ و ته‌نها بۆ به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵ ڕوو له‌ یاریگای كامپ نو ده‌كات.

له‌ لێدوانێكی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ASـی مه‌دریدیدا ووتی…”ئێستا ئێمه‌ به‌ باشترین كاتدا تێده‌په‌ڕین و ئاستێكی جیاواز له‌ وه‌رزی ڕابردوو پێشكه‌ش ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا تووشی هیچ دۆڕانێك نه‌هاتووین نه‌ له‌ خوولی لالیگا نه‌ له‌ خوولی چامپیۆنزلیگ پێم وایه‌ ئێستا باشترین كاته‌ بۆ سه‌ردان كردنی كامپ نو و متمانه‌م به‌ تیمه‌كه‌م هه‌یه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین”.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ڕۆنالدۆ ستایشێكی زۆری ڕاهێنه‌ری تیمه‌كه‌ی جۆسێ مۆرینیۆ كرد و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌وا ئه‌و هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی ئه‌م ساڵه‌…”من دڵخۆشم به‌ یاری كردن له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆرینیۆ چونكه‌ ئه‌و باشترین ڕاهێنه‌ره‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌ ده‌ستكه‌وتنه‌كانی قسه‌ له‌ پێش ئه‌و ده‌كه‌ن وه‌ یه‌كێ:ه‌ له‌ به‌هێزترین كه‌سایه‌تیه‌كان كه‌ تا ئێستا له‌ ژیانی خۆم ڕووبه‌ڕووی قسه‌م كردبێت،لێره‌ هه‌موو كه‌سێك ڕیزی لێ ده‌گرێت”.

هه‌روه‌ها ڕۆنالدۆ زلهێزی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی له‌ یاد نه‌كرد و ووتی…”پێویسته‌ چاودێری گشت یاریزانه‌كانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بكه‌ین چونكه‌ هه‌موویان خاوه‌ن شیانی كه‌سین و ده‌توانن ببنه‌ خاڵی جیاوازی له‌ یارییه‌كه‌دا”.


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 6 / 9برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic