FCB كوردى
FCB كوردى

چاڤی هێرناندێز:یارییه‌كی باشمان ئه‌نجامدا و كلاسیكۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ به‌ كۆتا دێت

مایسترۆی هێلی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی چاڤی هێرناندێز دڵخۆش بوو به‌ سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی پاناثیناكۆسی یۆنانی له‌ خوولی چامپیۆنزلیگ و چاڤی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌وا سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو به‌ڵگه‌ی هێزی بێ كۆتایی به‌رشلۆنه‌یه‌.

چاڤی له‌ لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ Sport.esـدا ووتی…”هه‌موو یاریزانه‌كان ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كرد،هیچ كێشه‌مان بۆ دروست نه‌بوو له‌سه‌ر یاریگا هه‌رچه‌نده‌ یاریگاییه‌كان گه‌وره‌ بوو (به‌ پێكه‌نینه‌وه‌)،به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش باشترین ئاستی خۆمان پێشكه‌ش نه‌كرد”.

له‌ كۆتاییدا پیپ گواردیۆلا و پیاوانی ده‌توانن به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر یاری كلاسیكۆـی گه‌وره‌ی ئیسپانیا دابنێن.

چاڤی سه‌باره‌ت به‌ ئێل كلاسیكۆ ووتی…”له‌ یاری كلاسیكۆ به‌رشلۆنه‌ چانسی زیاتره‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی بردنه‌وه‌،یه‌كه‌میان له‌سه‌ر یاریگای خۆمان یاری ده‌كه‌ین و ئێستا به‌ بارێك یزۆر باشدا تێده‌په‌ڕین و برسین بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتنه‌كان”.


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 6 / 9برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic