FCB كوردى
FCB كوردى

مۆرینهۆ: من خۆشه‌ویست نیم له‌لایه‌ن كه‌ته‌لۆنیه‌كان

 

له‌ چاوه‌روانی یاری كلاسیكۆی 29ی ئه‌م مانگه‌دا جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌ لێدوانێكیدا بۆ مالپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا گووتی من كه‌سێكی خۆشه‌ویست نیم له‌لایه‌ن كه‌ته‌لۆنیه‌كان و هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌).

مۆرینهۆ بۆ یه‌كه‌م جار وه‌كو راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ یاری كلاسیكۆدا رووبه‌رووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌بێته‌وه‌، له‌ درێژه‌ی لێدووانه‌كه‌یدا ناوبراو گووتی: (كامپ نیو هه‌رگیز نامبه‌خشێت چونكه‌ سالپار نه‌مهێشت له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ جامی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ببه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ من ده‌لێم هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ به‌ شێوه‌كی جیاواز پێشوازیم لێده‌كه‌ن چونكه‌ له‌گه‌ل چێلسی و ئه‌نته‌ردا توانیومه‌ سه‌ركه‌وم به‌سه‌ریاندا و ئێستاس راهێنه‌ری یانه‌یه‌كم كه‌وا گه‌وره‌ترین ركابه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یه‌)

مۆرینهۆ سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ تیایدا گووتبوی (ئه‌گه‌ر من له‌ شوێنی ساندرۆ رۆسێلی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بم بۆ ماوه‌ی 50 سال بۆند له‌گه‌ل گورادیۆلای ئیسپانی راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ مۆر ده‌كه‌م) گووتی (فه‌لسه‌فه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌گه‌ل یوهان كرۆیڤ و لویس ڤان گال و ریكارد ده‌ستی پێكرد ئێستاش له‌گه‌ل جۆسێپ گواردیۆلا ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ به‌ شێوه‌كی ته‌واو به‌رده‌وامه‌ و گواردیۆلا هه‌ر له‌ مندالیه‌وه‌ به‌رشلۆنی بووه‌ بۆ راهێنه‌رایه‌تی كردنی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ شیاوترین كه‌سه‌ و ئه‌گه‌ر بێت و ته‌ماشای ئه‌رشیڤی 20 سالی رابردوو بكه‌ین ئه‌وا ده‌زانین یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ چی كردووه‌)

له‌ وه‌لامی رۆژنامه‌نوسێكدا كه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌ ناوبراو كرد ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌دریدبای بۆندت له‌گه‌ل گواردیۆلا مۆر ده‌كرد مۆرینهۆ بێ دوو دلی گووتی (به‌لێ).

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو گووتی: (یانه‌ی ریال مه‌درید خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی جیاوازه‌ له‌ یاریكردن به‌لام گۆرینی چه‌ند راهێنه‌رێك له‌ چه‌ند ساله‌ی رابردوودا شتێكی هه‌له‌ بوو، یانه‌یه‌كی وه‌كو ریال مه‌درید پێویسته‌ قوتابخانه‌یه‌كی گرنگی هه‌بێت بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانی لاو به‌ هاتنی من ئێستا ئێمه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌وا یاریزانی لاو پێبگه‌یه‌نین).

سه‌باره‌ت به‌ یاری كلاسیكۆی نێوان یانه‌ی ریال مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ ناوبراو گووتی:(لای من یاریه‌كی ئاساییه‌ وه‌كو یاریه‌كانی تر و ئه‌گه‌ر شه‌وی دووشه‌ممه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین ئه‌وا به‌یانییه‌كه‌ی سێ شه‌ممه‌یه‌ ئه‌گه‌ر شكستیش بێنین به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ ئه‌وا دیسان به‌یانی هه‌ر سێ شه‌ممه‌یه‌ بۆ پێوسته‌ ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ كارمان لێنه‌كات و پاش ئه‌و یارییه‌ش به‌رده‌وام بین له‌ كاركردن بۆ تا بتوانین سه‌ركه‌وین).


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 6 / 9برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic