FCB كوردى
FCB كوردى

گرنگترین سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌کان تایبه‌ت به‌ کلاسیکۆ ( به‌رده‌وام له‌ نوێ بوونه‌وه‌دایه‌ )

خزیره‌ و هیگواین به‌ژداری کلاسیکۆ ده‌که‌ن

http://cache.daylife.com/imageserve/0bsr0eU9Bk9Kg/610x.jpg

 

له‌دوای ئه‌وه‌ی گومان هه‌بوو له‌ به‌ژداربونیان له‌یاری کلاسیکۆ دا به‌هۆی پێکانه‌کانیانه‌وه‌ هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گۆنزالۆ هیگواین و سامی خزیره‌ دووێنێ ئێواره‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئاسای به‌ژداری مه‌شقه‌کانی یانه‌که‌یان کرد و ئاماده‌ن تا به‌ژداری یاری کلاسیکۆ بکه‌ن، جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ هه‌ردوو یاریزانی ناوبراو نه‌یانتوانی به‌ژداری یاری پێشووی یانه‌که‌یان به‌رامبه‌ر یان ه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بکه‌ن له‌خولی چامپیۆنز لیگ دا.

******************************

لویس ئێنریکه‌ هیواخوازه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بیباته‌وه‌

یاریزانی پێشوووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی و هێڵی ناوه‌ندی هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ لویس ئێنریکه‌ بۆ ڕۆژنامه‌ی مــارکــا رایگه‌یاند که‌وا زۆر په‌رۆشه‌ بۆ یاری کلاسیکۆ وه‌پێێ وایه‌ به‌هێزترین یاری کلاسیکۆ ده‌بێت له‌ماوه‌ی 5ساڵی ڕابردوودا ،ئێنریکه‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ هیواخوازه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ یاریه‌که‌ بباته‌وه‌و تا سه‌رووی ڕیزبه‌ندی خولی لالیگا به‌ده‌ست بهێنێت ،له‌کۆتایدا ووتی هه‌ردوو یانه‌ به‌ بارێکی باشدا تێده‌په‌ڕن وه‌ هه‌ریه‌که‌ و شێوازێکی جیاوازیان هه‌یه‌ له‌یاری کردن بۆیه‌ بڕوام وایه‌ یاریه‌که‌ یاریه‌کی خۆش و کراوه‌ ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک.

*****************************

ڕۆناڵدۆ”له‌پێش کلاسیکۆ سه‌یری دواین ئه‌ڵقه‌کانی (پریسن برێک) ده‌که‌م

یاریزانی به‌توانای یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌ ووته‌یه‌کیدا که‌له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی خۆی له‌ ماڵپه‌ڕی تویته‌ر بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ ئێستادا  هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێکی ماوه‌ی بۆ کلاسیکۆ سه‌یری دواین  زنجیره‌کانی پریسن برێک ده‌کات ،وه‌ چێژێکی زۆری له‌و زنجیره‌ به‌ناوبانگه‌ بینیوه‌.

*******************************

پویۆڵ داوا له‌هانده‌ران ده‌کات زۆر به‌گه‌رمی پشتیوانیان بکه‌ن

به‌رگریکاری به‌ئه‌زموونی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ کارلۆس پویۆڵ په‌یامێکی ئاراسته‌ی هه‌وادارانی یانه‌که‌ی کرد به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌له‌نێو یاریگای کامپ نو ئاماده‌ ده‌بن تا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر گه‌رم و گوڕ پشتیوانیان بن له‌ خوله‌کی یه‌که‌مه‌وه‌ تا خوله‌کی کۆتای یاریه‌که‌ وه‌ به‌ڵێنی به‌هانده‌ران دا که‌ 3خاڵی یاریه‌که‌ به‌ده‌ست ده‌هێنن و یاریه‌که‌  له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کۆتای دێت.

********************************

ئۆزێل”ئێمه‌ به‌سه‌ر به‌رزیه‌وه‌ یاری کلاسیکۆ ده‌که‌ین”

http://www4.pictures.zimbio.com/gi/Mesut+Ozil+Real+Madrid+v+AFC+Ajax+UEFA+Champions+U89F_cJ7urhl.jpg

یاریزانی به‌توانای هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ ووته‌یه‌کیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ئــاس ڕایگه‌یاند “ئێمه‌ به‌سه‌ر به‌رزیه‌وه‌ ڕووده‌که‌ینه‌ کامپ نو بۆ ئه‌نجام دانی یاری کلاسیکۆ چونکه‌ ئێمه‌ له‌سه‌رووی ڕیزبه‌ندی خولی ئیسپانی داین و به‌یه‌که‌می گروپه‌که‌شمان له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان سه‌رکه‌وتووین ،وه‌ من به‌ هه‌موو توانایه‌کمه‌وه‌ خۆم ئاماده‌ ده‌که‌م گشت توانای خۆم به‌کار دێنم تایاریه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌که‌م کۆتای پێ بێت و پشتیوان به‌ خوا 3خاڵی یاریه‌که‌ به‌ده‌ست ده‌هێنین”.

********************************

کاریکاتێری ئیلمۆندۆ ده‌رباره‌ی کلاسیکۆ

Pelotazos

مۆرینهۆ”به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌،  شتێک ئه‌نجام ده‌ده‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ پاسه‌که‌ بخه‌مه‌ به‌رده‌م تۆڕی گۆڵه‌که‌مان”

گواردیۆلا” به‌رامبه‌ر مه‌درید ،ئه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین که‌ ده‌یزانین ئه‌ویش تۆپی پێ ــیه‌”

*******************************

کاسیاس “ئه‌م جاره‌ ئێمه‌ سوورین له‌سه‌ر بردنه‌وه‌”

Iker Casillas, en la entrevista con el diario MARCA.

له‌میانی چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی مـــارکـــادا گۆڵپارێزی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌رباره‌ی کلاسیکۆ دواو ووتی”ئێمه‌ ئه‌م جاره‌یان سوورین له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ ،هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا ئێمه‌ به‌خاڵێک له‌ پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندین به‌ڵام بڕواناکه‌م یاریه‌که‌ به‌ به‌رامبه‌ر بوون کۆتای بێت ،ڕیاڵ مه‌درید ئه‌م ساڵ جیاوازه‌ و زۆر به‌هێزه‌ له‌ چاو پێشوو وه‌من بێگومانم له‌ بردنه‌وه‌ له‌ نێو خاکی کامپ نو و پێشم وایه‌ براوه‌ی هه‌ردوو کلاسیکۆ براوه‌ی خولی ئیسپانی ده‌بێت”، له‌باره‌ی ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌ی جۆزیه‌ مۆرینهۆ رایگه‌یاند “‌ ئێمه‌ راهاتووین که‌ به‌رده‌وام براوه‌ بوین له‌گه‌ڵ مۆرینهۆدا”، له‌کۆتای دا ده‌رباره‌ی میسی و ڕۆناڵدۆ ده‌ڵێت “ئه‌و دوانه‌ هه‌ریه‌که‌ی شێوازێکی خۆی هه‌یه‌ و جیاوازه‌ وه‌ک ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌”.

*********************************

پیکیه‌”له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ کامپ نو یاریه‌که‌ ئه‌نجام ده‌درێت ئێمه‌ براوه‌ین”

Preparado Gerard Piqué se ejercitó con las nuevas prendas Nike diseñadas especialmente para aguantar el frío

به‌رگریکاری به‌توانای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ جیرارد پیکێ له‌ووته‌یه‌کیدا ده‌رباره‌ی کلاسیکۆی ئاگرین بۆ میدیاکان ڕایگه‌یاند “ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌کی باش خۆمان ئاماده‌ ده‌که‌ین بۆ کلاسیکۆی مه‌زن وه‌ دڵنیام ئه‌م کلاسیکۆیه‌ش ده‌ینه‌وه‌ چونکه‌ یاریه‌که‌ له‌نێو یاریگای خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و نزیکه‌ی 100 هه‌زار ژانده‌ر پشتیوانیمان ده‌که‌ن له‌ نێو یاریگادا”.

*********************************

ئه‌لۆنسۆ”ئه‌وه‌ی من پێش بینی ئه‌که‌م 2-0 ده‌یبه‌ینه‌وه‌

یاریزانی به‌توانای یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چابی ئه‌لۆنسۆ له‌ میانی ووته‌یه‌کیدا بۆ ماڵپه‌ڕی Bwin.com ڕایگه‌یاند که‌ یاری کردن له‌ نێو کامپ نو شتێکی تایبه‌تیه‌ و ئاسان نیه‌ بۆ یانه‌ی به‌رامبه‌ر وه‌ من وا بیر ناکه‌مه‌وه‌ که‌ ئه‌م یاریه‌ کۆتای ڕێگا بێت چونکه‌ لیگا پێک هاتوه‌ له‌38 هه‌فته‌ و هێشتا نه‌شگه‌یشتوه‌ته‌ نیوه‌ ،ئه‌لۆنسۆ له‌ درێژه‌ی ووته‌که‌یدا رایگه‌یاند که‌ باری هه‌ردوو یانه‌که‌ له‌ ئێستادا زۆر باشه‌ وه‌ یاریه‌کی زۆر به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ من پێم وایه‌ ئێمه‌ ده‌توانین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین وبه‌ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ یاریه‌که‌ ده‌به‌ینه‌وه‌.

**********************************

تریزیگه‌ ناتوانیت پێشبینی براوه‌ی کلاسیکۆ بکه‌یت

ده‌یڤد تریزیگه‌ یاریزانی پێشووی یانه‌ی یۆڤانتۆس و ئێستای یانه‌ی هێرکولیس ــی ئیسپانی له‌میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێک که‌لێی کرابوو ده‌رباره‌ی یاری ئاگرینی خولی لیگای ئیسپانی له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌درید ،تریزیگه‌ ڕایگه‌یاند که‌وا ناتوانم ئه‌نجامه‌ی ئه‌و یاریه‌ بانم چونکه‌ شێوازی یاری هه‌ردوو یانه‌که‌ زۆر جوانه‌ و ئاستێکی به‌هێزیان نیشانداوه‌ که‌ گشت خوله‌کانی ناوخۆی و ئه‌وروپی دا.
**********************************
چاڤی هێرناندز پاش کلاسیکۆ پشووی پێده‌درێت

Xavi, el miércoles en Atenas

ڕۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ نزیک له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ هه‌رچه‌نده‌ هێشتا ئازاری هه‌یه‌ به‌ هۆی پێکانه‌که‌یه‌وه‌ چاڤی هێرناندز ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ تا به‌ژداری یاری داهاتووی خولی ئیسپانی بکات که‌ به‌کلاسیکۆ ناسراوه‌ ،به‌ڵام پاش ئه‌و یاریه‌ یاریزانی ناوبراو له‌لایه‌ن پیپ گواردیۆلاوه‌ پشووی پێده‌درێت تاپێکانه‌که‌ی چاک ده‌بێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کجاره‌کی.

**********************************

مۆرینهۆ”ئێمه‌ ده‌زانین چی ده‌که‌ین له‌ کامپ نو”

جۆزیه‌ مۆرینهۆ له‌درێژه‌ی ووته‌کانیدا تایبه‌ت با کلاسیکۆ ڕایگه‌یاند که‌ ئێمه‌ یانه‌یه‌که‌ی ئاسان نابین بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌رچه‌نده‌  یاریه‌که‌ش له‌ کامپ نو ـــه‌ یاری داهاتوومان زۆر گرنگه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باسی تۆپی ۆێ بکه‌ین له‌م ساته‌دا ده‌بێت به‌رده‌وام بیرمان لای کلاسیکۆ بێت  ،وه‌ من بڕوام وایه‌ که‌ئه‌وانه‌ی که‌ یاریه‌که‌ به‌چێژتر ده‌که‌ن میسی و ڕۆناڵدۆ ــن چونکه‌ ئه‌وان کارگه‌ی گۆڵ تۆمار کردنن، ئێمه‌ کاتێک یاریه‌ک ده‌که‌ین ده‌زانین چیمان ده‌وێت وه‌ من بڕوام وایه‌ کریستیانۆ یه‌که‌مجار گۆڵ تۆمار ده‌کات و واشهه‌ست ده‌که‌م یاریه‌که‌ به‌ 3-0 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ کۆتای بێت!.

*********************************

مارسیلۆ”ڕۆناڵدۆ گۆڵ تۆمار ده‌کات و له‌ میسی ــش باشتره‌”

http://www2.pictures.zimbio.com/gi/Marcelo+Malaga+v+Real+Madrid+La+Liga+rblDaFnBnE4l.jpg

به‌رگریکاری  لای چه‌پی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید مارسیلۆ له‌ووته‌یه‌کیدا ده‌رباره‌ی کلاسیکۆ ڕایگه‌یاند که‌یانه‌که‌ی بۆ بردنه‌وه‌ ڕوو له‌ کاته‌لۆنیا ده‌کات، مارسیلۆ سه‌باره‌ت به‌یاریزانی هاوڕێی له‌یانه‌که‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕایگه‌یاند که‌ کریستیانۆ ئێستا له‌ بارێکی باشی ده‌روونی دا ده‌ژیت وه‌ ئه‌و له‌سه‌رووی ڕیزبه‌ندی گۆڵکارانی لالیگادایه‌ وه‌ من دڵنیام که‌ ئه‌و باشترین یاریزانه‌ له‌ئێستادا  و له‌میسی ــش باشتره‌ و وه‌ ئه‌و گۆڵ له‌ کامپ نو تۆمار ده‌کات  و ئێمه‌ش یاریه‌که‌ ده‌به‌ینه‌وه‌ چونکه‌ له‌ هیچ یانه‌یه‌ک سڵ ناکه‌ینه‌وه‌.

*******************************

گواردیۆلا 4 بردنه‌وه‌ له‌ 4 یاری دا به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید

http://media.onsugar.com/files/2010/03/12/3/342/3425287/040dfd2db0fdb62f_Pep_Guardiola.xxlarge.jpg

 

ماڵپه‌ڕی سپۆرت ــی ئیسپانی بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ڕاهێنه‌ری به‌توانای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ پیپ گواردیۆلا توانیویه‌تی براوه‌ بێت له‌ گشت ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه‌کانی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید له‌ماوه‌ی دوو وه‌رزی ڕابردوودا ،بۆیه‌ نایه‌وێت بۆ جاری یه‌که‌م بدۆڕێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی میره‌نگی وه‌ خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ تۆمار کردنی بردنه‌وه‌ی پێنجه‌می به‌رامبه‌ر یانه‌ سپیه‌که‌ی پایته‌ختی ئیسپانیا .


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 7 / 9برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic