FCB كوردى
FCB كوردى

به‌فه‌رمی : فیفا ناوی مێسی و زاڤی و ئینیێستا وه‌کو دواین سێ یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خاوه‌نی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی ده‌ستنیشانکرد

ئه‌مڕۆ یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان ” فیفا” ناوی دواین ئه‌و سێ یاریزانه‌ی ئاشکراکرد که‌ پالێوراون بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی و ئه‌و سێ یاریزانه‌ش هه‌رسێ ئه‌ستێره‌که‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ لیۆنێل مێسی و زاڤی هێرناندیز و ئه‌ندریه‌ ئینیێستان .. بینینی ناوی زاڤی و ئینیێستا  چاوه‌ڕوانکراو بوو چونکه‌ جگه‌ له‌ یارمه‌تیدانی زۆری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌  توانیان جامی جیهانی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵام  ناوی مێسی چاوه‌ڕواننه‌کراو بوو وه‌ پێشبینی ده‌کرا  ڤێسلی سنایده‌ر یاخود دیێگۆ فۆرلان پاڵێوراوی سێهه‌م بێت.هه‌ڵبژاردنی ئه‌م سێ یاریزانه‌ش به‌گوێره‌ی ده‌نگی ڕاهێنه‌ران  و یارازانان و ڕۆژنامه‌نووسا بووه‌ و خه‌ڵاته‌که‌ ساڵانه‌ ده‌درێت به‌ باشترین یاریزانی ئه‌وروپا و له‌ ١٠ی مانگی یه‌کی ساڵی تازه‌دا له‌ زیورخ ناوی باشترین یاریزانی ئه‌مساڵ ڕاده‌گه‌ینرێت.

 

سکرتێری گشتی فیفا جێرێمی ڤاڵک له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی :  له‌ ساڵی ٢٠٠٨ ه‌وه‌ به‌ڕاستی لالیگا له‌ پێش گشت خوله‌کانی تره‌وه‌یه‌ و یانه‌کان زۆر زاڵن به‌سه‌ر یاریزانه‌کانیان و یاریزانه‌کانیش زۆر باش له‌ یانه‌کانیان یاری ده‌که‌ن ، له‌ ئێستادا ئه‌وان پێشڕه‌وی تۆپی پێی جیهان ده‌که‌ن و یاری هه‌فته‌ی ڕابردووی نێوان به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌درید   نمایشێکی نمونه‌یی تۆپی پێ بوو .

We're tops! Xavi, Messi and Iniesta are a force to be reckoned with at Barca

………

جگه‌ له‌ باشترین یاریزان  سێ ڕاهێنه‌ر پاڵێوراون بۆ خه‌ڵاتی باشترین ڕاهێنه‌ری جیهان که‌ ئه‌وانیش پیپ گواردیۆلا و ڤیسینتی دێل بۆسکی و خۆزێ مۆرینهۆن ، که‌ پێشبینی ده‌کرێت ئه‌و خه‌ڵاته‌ ببێته‌ به‌شی مۆرینهۆ دوای ئه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی بۆ ئه‌نته‌رمیلان به‌ده‌ست هێنا.

Pep Guardiola Vicente del Bosque Jose Mourinho


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 15 / 9برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic