FCB كوردى
FCB كوردى

 

سه‌ره‌تا سڵاو له‌هه‌موو خوێنه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌کانی ماڵپه‌ڕی بارشلونا لوكس بلوك.خۆم به‌ خۆشحاڵ ئه‌زانم که‌ بۆ یه‌که‌م جار دێمه‌ خزمه‌تان و به‌ بابه‌تێک به‌شدار ئه‌بم له‌گه‌ڵتان هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌ جێگای سود بێ بۆ هه‌مو لایه‌کتان و هیچ نه‌بێ هه‌ندێک خه‌رمانی زانیاریه‌کانتانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بێ، ئه‌مه‌وێ بڵێم که‌ بیرۆکه‌ی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ بابه‌تێکی کاک ئاسۆسه‌وه‌ لای من گاڵاڵه‌ بوو که‌ مشتومڕێکی زۆری له‌سه‌ر کرا له‌لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه‌ به‌ڵام من لێره‌دا به‌ده‌ر له‌ مێژوو ئاماره‌کان هیچم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نی یه‌ کێ شایه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته‌یه‌و کێ باشتره‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ کێ ئه‌درێ و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک یاریزانه‌که‌ ئه‌م خه‌ڵاتانه‌ ئه‌باته‌وه‌ بۆ ئه‌درێ به‌ فڵان یاریزان و بۆ خه‌در له‌ویتر ئه‌کرێ به‌ڵکو ئه‌م شتانه‌و چه‌ندین لایه‌نی تر که‌ زۆر هه‌ڵئه‌گرێ قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزی به‌جێده‌هێڵم. لێره‌دا زیاتر پێم خۆش بوو که‌ خوێنه‌رانی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م دوو خه‌ڵاته‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌ندێک زانیاریان هه‌بێت. به‌ڵام هیوادارم نه‌بێته‌ سه‌کۆیه‌ک بۆ بریندار کردنی یه‌کترو سه‌نگه‌ر له‌یه‌ک گرتن هیوادارم به‌ ڕوحێکی وه‌رزشیانه‌ له‌ مێژووی ئه‌م دوو خه‌ڵاته‌ بڕوانن. هیوادارم به‌ کۆمێنته‌کانتان بابه‌ته‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن و ئه‌وه‌ی من بیرم چووه‌ بینوسم و ئاماژه‌ی پێبکه‌م ئێوه‌ ئیشاره‌تی پێبکه‌ن.

Ballon d’Or

ئه‌م خه‌ڵاته‌ پێشترو له‌ کیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌خه‌ڵاتی‌ باشترین یاریزانی ساڵی کیشوه‌ری ئه‌وروپا ناسرا بوو، خه‌ڵاتێکی ساڵانه‌یه‌و تایبه‌ته‌ به‌ تۆپی پێ، ئه‌م خه‌ڵاته‌ ساڵانه‌ به‌ یاریزانێک ئه‌درێ که‌ له‌و ساڵه‌دا باشترین ئاستی خۆی پێشکه‌ش کردبێ زۆرترین خه‌ڵاتی ناوخۆو ئه‌ورووپی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی نیستیمانی یان یه‌نه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنابێ، گۆڤاری ” فرانس فوتبۆڵ ” ی فه‌ڕه‌نسی ساڵانه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی ئاماده‌ کردوه‌و خاوه‌نی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش نوسه‌رو رۆژنامه‌ نوس له‌ هه‌مان گۆڤار ” گابرێل هانۆت ” بوو که‌ بۆیه‌که‌م جار له‌ ساڵی 1956 داوای له‌ هاوپیشه‌کانی خۆی کرد له‌ هه‌مان گۆڤار که‌ پشتگیری بکه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌و بۆ ئه‌وه‌ش خه‌ڵاتێکی ساڵانه‌ ئاماده‌ بکه‌ن و ساڵانه‌ پێشکه‌شی‌ باشرین یاریزانی ساڵی بکه‌ن له‌ کیشوه‌ری ئه‌روپا، ئه‌وه‌بوو هه‌مو هاوڕێکانی له‌ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بیرۆکه‌که‌یان په‌سه‌ند کردو له‌ هه‌مان ساڵدا خه‌ڵاته‌که‌ پێشکه‌ش کراو یه‌که‌م براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش یاریزانی ئینگلیزی و یانه‌ی بلاک پولی هه‌مان وڵات ” ستانلی ماتیوس ” بوو که‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی رۆژنامه‌ نوسانی به‌ده‌ست هێناو بوه‌ یه‌که‌م یاریزان که‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ بدرێ

.

ستانلی ماتیوس یه‌که‌م یاریزان که‌ خه‌ڵاته‌که‌ی پێ به‌خشراوه.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1956 خه‌ڵاته‌که‌ ئاماده‌ کرا هه‌موو ساڵێک ئه‌م مه‌راسیمه‌ به‌ڕێوه‌ چوه‌و چه‌ندین یاریزان توانیویانه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ ببه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ش هه‌تا ساڵی 2009 به‌رده‌وام بوو به‌ڵام کاتێک له‌ ساڵی 2010 دا ڕێکه‌وتنێکی دولایه‌نه‌ له‌ نێوان یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان و گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ کرا چیتر ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ ته‌نها دابه‌ش ناکرێت و لێره‌ به‌ دوا له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی فیفا بۆ باسترین یاریزانی جیهان به‌ هاوبه‌شی ده‌درێته‌ باشرین یاریزانی ساڵی ڕابوردو.

لیستی ناوی هه‌موو ئه‌و یاریزانانه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌یان پێ به‌خشراوه‌ له‌ساڵی 1956 هه‌تا 2009



له‌ سه‌ره‌تادا رۆژنامه‌ نوسه‌کان بۆیان هه‌بوو ته‌نها ده‌نگ بده‌ن به‌یاریزانه‌ ئه‌وروپیه‌کان که‌ له‌ یانه‌ ئه‌وروپیه‌کان یاری ئه‌که‌ن به‌م شێوه‌یه‌ش خه‌ڵاته‌که‌ ته‌نها ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌وروپیانه‌ی ئه‌گرته‌وه‌ که‌ له‌ خوله‌ ئه‌وروپیه‌کاندا یاریان ئه‌کرد،‌ به‌م شێوه‌یه‌و له‌سه‌ر هه‌مان یاسا خه‌ڵاته‌که به‌یاریزانان دراوه‌و ئه‌مه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی بوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچکام له‌ ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتینی و جیهان و باشترین یاریزانی سه‌ده‌ “مارادۆنا” و گه‌وهه‌ری ڕه‌شی به‌ڕازیلی”بیلی” له‌م خه‌ڵاته‌ بێبه‌شبن و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وروپی نه‌بون مافی پێدانی ئه‌م خه‌ڵاته‌یان لێ زه‌وت کراوه‌ ئه‌گه‌رنا گومانی تێدا نی یه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌که‌ به‌ ئه‌وانیش بدرایه‌ ئێستا ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ به‌ست هێنانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ناوی یه‌کێک له‌و دوو یاریزانه‌ گه‌وره‌یه‌ی مێژوه‌وه‌ ئه‌بو،‌ دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌که‌ له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچکه‌ به‌رده‌وام بو هه‌تا له‌ ساڵی 1995 چه‌ند گۆڕان کاریه‌ک کرا له‌ یاساکانداو تیایدا ئه‌م جاره‌ بڕیار درا که‌ خه‌ڵاته‌که‌ ئه‌و یاریزانانه‌ش بگرێته‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی کیشوه‌رێکی ترن به‌ڵام بۆ یانه‌یه‌کی ئه‌وروپی یاری ئه‌که‌ن، دوای گۆڕان کاریه‌کان له‌ یاساکاندا له‌ هه‌مان ساڵداو بۆ یه‌که‌م جار یاریزانێکی نا ئه‌وروپی خه‌ڵاته‌که‌ی پێبه‌خشرا که‌ ئه‌ویش یاریزانی لیبریایی و یاریزانی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی ” جۆرج ویا ” بوو.

جۆرج ویا یه‌که‌م یاریزانی نا ئه‌وروپی یه‌ که‌ خه‌ڵاته‌که‌ی پێ به‌خشراوه‌ له‌ ساڵی 1995



له‌ ساڵی 2007 جارێکی تر یاساکان ده‌ستکاری کراو ئه‌م جاره‌یان بڕیار درا که‌ خه‌ڵاته‌که‌ کیشوه‌ری ئه‌وروپا ببه‌زێنێت و ببێته‌ خه‌ڵاتێکی جیهانی بۆیه‌ بڕیار درا که‌ خه‌ڵاته‌که‌ هه‌موو یاریزانێک له‌ هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌ بێ و بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ک یاری بکات بتوانێ ببێته‌ خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌هامان شێوه‌ که‌ پێشتر ته‌نها رۆژنامه‌ نوسه‌ ئه‌وروپیه‌کان دیاری ئه‌کران بۆ ده‌ستنیشان کردنی باشترین یاریزانی ساڵ به‌ڵام له‌ دوای ئه‌م ده‌ستکاری کردنه‌ له‌ یاساکاندا بڕیار درا له‌ هه‌مو جیهان و له‌ وڵاتانی جیا جیا رۆژنامانووس کۆبکرێته‌وه‌ بۆ ده‌نگدان به‌ باشرین یاریزانی ساڵ.

میشێل پلاتینی ته‌نها یاریزان که‌ سێ جار له‌سه‌ر یه‌ک خه‌ڵاته‌که‌ی بردۆته‌وه.

له‌م نێوه‌نده‌دا سێ یاریزان توانیویانه‌ بۆ سێ جار ببنه‌ خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته‌ ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ک له‌ ” یۆهان کرۆیف و مارکۆ ڤانباستنی هۆڵه‌ندی و میشێل پلاتینی فه‌ره‌نسی”ن، به‌ڵام پلاتینی ته‌نها یاریزانه‌ که‌ توانیوێتی سێ جار له‌سه‌ر یه‌ک ببێته‌ خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ ساڵه‌کانی 1984،1983 و 1985، ڕۆنالدۆ یه‌که‌م یاریزانی ئه‌مریکی و به‌ڕازیلی یه‌ که‌ توانی ببێته‌ خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ ساڵی 1997.

لیستی ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی که‌ زیاتر له‌ دوو جار خه‌ڵاته‌کایان به‌ده‌ست هێناوه.

یاریزان باشترین یاریزان ساڵەکان
Netherlands یۆهان کرۆیف 3 جار 1971, 1973, 1974
France میشێل پلاتینی 3 جار 1983, 1984, 1985
Netherlands مارکۆ ڤان باستن 3 جار 1988, 1989, 1992
Spain ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ 2 جار 1957, 1959
Germany فرانز پێکنپاوەر 2 جار 1972, 1976
England کیڤن کیگان 2 جار 1978, 1979
Germany کارل هاینز ڕۆمینیگە 2 جار 1980, 1981
Brazil ڕۆناڵدۆ 2 جار 1997, 2002

هه‌ریه‌که‌ له‌ هۆڵه‌نداو ئه‌ڵمانیا خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاتن که‌ هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌نی 7 خه‌ڵاتن.

وڵات یاریزانان. .کۆی گشتی
ئەڵمانیا 5 7
هۆڵەندا 3 7
فەڕەنسا 4 6
بەڕازیل 4 5
ئینگلتەرا 4 5
ئیتاڵیا 5 5
پورتوگال 3 3
یەکێتی سۆڤیەتی جاران /  ئۆکرانیا 3 3
ئیسپانیا 2 3
کۆماری چیک /  چیکۆسلاڤاکیا 2 2
ئەرجەنتین 1 1
بولگاریا 1 1
دانیمارک 1 1
هەنگاریا 1 1
لیبێریا 1 1
ئێرلەندای باکور 1 1
سکۆتلەندا 1 1
ئۆکرانیا 1 1

وه‌هه‌ریه‌ک‌ له‌ یانه‌کانی یۆڤانتۆس و ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی زۆرترین خه‌ڵاتیان به‌رکه‌وتوه‌و که‌ 8 خه‌ڵاته‌ بۆ هه‌ر یه‌کێکیان.

یانە یاریزانان. .کۆی گشتی
Italy یۆڤانتۆس 6 8
Italy میلان 6 8
Spain بەرشلۆنە 6 7
Spain ڕیاڵ مەدرید 4 5
Germany بایێرن میونخ 3 5
England مانچستەر یونایتد 4 4
Ukraine دینامۆ کیێڤ 2 2
Italy ئەنتەرناسیۆنالێ(ئەنتەرمیلان) 2 2
Germany هامبورگ 1 2
England بلاکپووڵ 1 1
Czech Republic دوکلا پراگ 1 1
Russia دینامۆ مۆسکۆ 1 1
Portugal بەنفیکا 1 1
Hungary فێرێنکڤارۆس 1 1
Netherlands Ajax 1 1
Germany بوروسیا مونشدگلاباخ 1 1
France مارسیلیا 1 1
Germany بوروسیا دۆرتمۆند 1 1
England لیڤەرپوول 1 1

دوا یاریزانیش که‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی بردۆته‌وه‌ یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ” لیۆنێل میسی ” یه.

………………

باشترین یاریزانی ساڵی فیفا FIFA World Player of the year

ئه‌م خه‌ڵاته‌ش یه‌کێکه‌ له‌ خه‌ڵاته‌ گه‌وره‌و به‌نرخه‌کانی فیفا که‌ له‌ دوای ساڵی 1991 ساڵانه‌ دوای ده‌ستنیشانکردنی باشترین یاریزانی جیهان ئه‌م خه‌ڵاته‌ی له‌لایه‌ن فیفاوه‌ پێشکه‌ش ئه‌کرێ دوای ئه‌وه‌ ی یاریزانه‌که‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌و رۆژنامه‌ نوس و ڕاهێنه‌رو کاپتنانه‌ به‌ده‌ست ئه‌هێنێ که‌ فیفا متمانه‌ی پێکردون له‌ نێوان سێ یاریزاندا یه‌کێکیان وه‌ک باشترین ده‌ست نیشان بکه‌ن دوای ئه‌وه‌ له‌ مه‌راسیمێکی شایسته‌دا ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌نرخه‌ پێشکه‌شی یاریزانه‌که‌ ده‌کرێ. یه‌که‌م براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ش یاریزانی به‌ئه‌زمونی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا لۆته‌ر ماتیوسه‌ که‌ دوای ئاماده‌ کردنی خه‌ڵاته‌که‌ له‌لایه‌ن فیفاوه‌ له‌ ساڵی 1991 به‌ یاریزانی ناوبراو به‌خشرا، دواین یاریزانیش که‌ خه‌ڵاته‌که‌ی پێبه‌خشراوه‌ یاریزانی لاوو به‌ ئه‌زمونی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین لیۆنێل میسی یه‌.

لیستی ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی خه‌ڵاته‌کایان بردۆته‌وه.

  یاریزان پلەی یەکەم پلەی دووەم پلەی سێیەم
1 France زێنەدین زیدان 3 1 2
2 Brazil ڕۆناڵدۆ 3 1 1
3 Brazil ڕۆناڵدینهۆ 2 0 1
4 Argentina لیۆنێل مێسی 1 2 0
5 Portugal کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 1 1 1
6 Portugal لویس فیگۆ 1 1 0
  Brazil ڕۆماریۆ 1 1 0
  Liberia جۆرج ویا 1 1 0
9 Brazil ڕیڤاڵدۆ 1 0 1
  Italy ڕۆبێرتۆ باجیۆ 1 0 1
11 Brazil کاکا 1 0 0
  Italy فابیۆ کاناڤارۆ 1 0 0
  Netherlands مارکۆ ڤان باستن 1 0 0
  Germany لۆسار ماتیۆس 1 0 0
15 France تێری هێنری 0 2 0
  England داڤید بێکهام 0 2 0
  Bulgaria هریسیتۆ ستۆیچکۆف 0 2 0
  England فرانک لامپارد 0 1 0
  Germany ئۆلیڤەر کان 0 1 0
  Brazil ڕۆبێرتۆ کارلۆس 0 1 0
  Italy پاولۆ ماڵدینی 0 1 0
  France جیان پیێر پاپین 0 1 0
23 Netherlands دێنیس بێرکامپ 0 0 2
24 Spain چاڤی 0 0 1
  Spain فێرناندۆ تۆرێس 0 0 1
  Cameroon سامۆیل ئیتۆ 0 0 1
  Ukraine ئەندرێی شیڤچینکۆ 0 0 1
  Spain ڕاول 0 0 1
  Argentina گابریێل باتیستوتا 0 0 1
  Croatia داڤور سوکەر 0 0 1
  England ئالان شیرەر 0 0 1
  Germany یۆرگن کلینزمان 0 0 1
  Germany تۆماس هابلێر 0 0 1
  England گاری لینکەر 0 0 1

ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ ساڵی 1991 هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه‌و هه‌موو ساڵێک له‌ مه‌راسیمێکی شایسته‌و جواندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ وه‌ک خه‌ڵاتی باڵۆن دیۆر ته‌نها تایبه‌ت نی یه‌ به‌ پیاوان به‌ڵکوله‌ دوای ساڵی 2001 ساڵانه‌ شان به‌شانی پیاوان ئه‌م خه‌ڵاته‌ پێشکه‌شی باشترین یاریزانی ژنیس ئه‌کرێ، هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نوس و ڕاهێنه‌رو کاپتنانه‌ی له‌م ده‌نگدانه‌دا به‌شداری ئه‌که‌ن بۆ هه‌ر یه‌کێکیان ئه‌توانن سێ ده‌نگ بده‌ن که‌ ده‌نگه‌کانیش به‌سه‌ر سێ ئاستدا دا‌به‌ش کراون” پێنج خاڵ، سێ خاڵ و یه‌ک خاڵ” براوه‌ش له‌سه‌ر بناخه‌ی زۆرینه‌ی خاڵ ده‌ست نیشان ئه‌کرێت. له‌م نێوه‌نده‌دا وڵاتی به‌ڕازیل پشکی شێریان له‌م خه‌ڵاته‌دا به‌رکه‌وتوه‌و توانیویانه‌ له‌ کۆی 18 خه‌ڵات که‌ تا ئێستا دابه‌ش کراوه‌ 8 خه‌ڵاتیان بۆ خۆیان ببه‌ن به‌مه‌ش نزیکترین ڕکابه‌ریان وڵاتی فه‌ڕه‌نسایه‌ به‌ به‌ده‌ست هێنانی سێ خه‌ڵات.

لیستی ناوو ڕیزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی خه‌ڵاته‌که‌یان بردۆته‌وه‌

  وڵات پلەی یەکەم پلەی دووە پلەی سێیەم
1 بەڕازیل 8 (1994, 1996, 1997, 1999, 2002, 2004, 2005, 2007) 3 (1993, 1997, 1998) 3 (2000, 2003, 2006)
2 فەڕەنسا 3 (1998, 2000, 2003) 4 (1991, 2003, 2004, 2006) 2 (1997*, 2002)
3 پورتوگال 2 (2001, 2008) 2 (2000, 2009) 1 (2007)
4 ئیتاڵیا 2 (1993, 2006) 1 (1995) 1 (1994)
5 ئەرجەنتین 1 (2009) 2 (2007, 2008) 1 (1999)
6 ئەڵمانیا 1 (1991) 1 (2002) 2 (1992, 1995)
7 لیبریا 1 (1995) 1 (1996) 0
8 هۆڵەندا 1 (1992) 0 2 (1993, 1997*)
9 ئینگلتەرا 0 3 (1999, 2001, 2005) 2 (1991, 1996)
10 بولگاریا 0 2 (1992, 1994) 0
11 ئیسپانیا 0 0 3 (2001, 2008, 2009)
12 کرواتیا 0 0 1 (1998)
12 ئۆکرانیا 0 0 1 (2004)
12 کامیرۆن 0 0 1 (2005)

له‌سه‌ر ئاستی یانه‌کانیش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی پشکی شێری به‌ر که‌وتوه‌و به‌ بردنه‌وه‌ی 8 جار سه‌روی ڕیزبه‌ندی گرتوه‌و دوای ئه‌ویش یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی هه‌مان وڵات دێت به‌ بردنه‌وه‌ی 4 خه‌ڵات.

یاریزانی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ” لۆته‌ر ماتیوس ” که‌ توانی بۆ یه‌که‌م جار وه‌ک یه‌که‌مین یاریزان له‌ ساڵی 1991 ئه‌م خاڵاته‌ بباته‌وه.

گه‌نجترین یاریزان له‌ ژنان و پیاوان که‌ توانیوێتی ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌رێته‌وه‌ یاریزانی به‌ ئه‌زمون و ئه‌فسانه‌ی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ” ڕۆناڵدۆ “یه‌ که‌ بۆ یه‌که‌م جارله‌ ساڵی 1996 توانی خه‌ڵاته‌که‌ به‌رێته‌وه‌ کاتێک ته‌نها ته‌مه‌نی 20 ساڵ بوو. هه‌مان یاریزان بۆ ساڵی دواتریش توانی پارێزگاری له‌م خه‌ڵاته‌ بکات و بۆ دوه‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ک له‌ ساڵی 1997 خه‌ڵاته‌که‌ی برده‌وه‌ دواتر بۆ جاری سێهه‌م له‌ ساڵی 2002 توانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌رێته‌وه‌و به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش توانی کۆی ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی یه‌کسان بکاته‌وه‌ به‌ 3 جار بۆ هه‌ریه‌کێکیان، له‌سه‌ر حسابی ژنانیش یاریزانی ئه‌ڵمانی بیرگیت پرینز توانیوێتی سێ جار له‌سه‌ر یه‌ک ئه‌م خه‌ڵاته‌ بباته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌س نی یه‌ کاتێک یاریزانی به‌ڕازیلی مارتا هاتو توانی چوار جار له‌سه‌ر یه‌ک ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌رێته‌وه‌و بۆ ساڵی 2010ش ئه‌م یاریزانه‌ گه‌وره‌ترین پاڵێوراوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌که‌ بۆ جاری پێنجه‌م.‌

ڕۆنالدۆ و زیدان خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاتن له‌سه‌ر ئاستی پیاوان که‌ 3 خه‌ڵاته‌ بۆ هه‌ر یه‌کێکیان

Ronaldo Luis Ronaldo of Brazil, Bronze winner of the Adidas Golden Shoe Award, hugs Zinedine Zidane of France, Gold winner of the adidas Golden Ball Award, during the FIFA World Player of the Year Awards at the Zurich Opera House on December 18, 2006 in Zurich, Switzerland.

به‌ته‌مه‌نترین یاریزانیش که‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ به‌خسراوه‌ یاریزانی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا فابیۆ کاناڤارۆیه‌ که‌ له‌ ته‌مانی 33 ساڵیداو له‌ ساڵی 2006 بوه‌ خاوه‌نی ئه‌م خه‌ڵاته‌و له‌ سه‌ر ئاستی ژنانیش یاریزانی ئه‌مه‌ریکیا میا هام له‌ ساڵی 2002 و له‌ ته‌مانی 30 ساڵیدا ئه‌م خه‌ڵاته‌ی بردۆته‌وه.

Fabio Cannavaro of Italy and Real Madrid receives The FIFA World Player of the Year Award at the Zurich Opera House on December 18, 2006 in Zurich, Switzerland.

مارتای به‌ڕازیلیش ساڵی 2006 کاتێک ته‌مه‌نی ته‌نها 20 ساڵ بوو توانی ئه‌م خه‌ڵاته‌ بباته‌وه‌ به‌ڵام کاتێک ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێبه‌خشرا 7 مانگ له‌ ڕۆناڵدۆی هاونیشتیمانی گه‌وره‌ تر بوو به‌مه‌ش ڕۆناڵدۆ لاوترین یاریزانه‌ که‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ به‌خشرابێ. به‌ڵام مارتا له‌سه‌ر ئاستی پیاوان و ژنانیش خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاته‌و ته‌نها یاریزانیشه‌ که‌ 4 ساڵه‌ له‌سه‌ر یه‌ک توانیوێتی پارێزگاری له‌م نازناوه‌ بکات و له‌ ڕێگاشدایه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌که‌ بۆ پێنجه‌مین جارئه‌م  له‌سه‌ر یه‌ک.

لێره‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه‌ بیڵێم که‌ چی تر ئه‌م دوو خه‌ڵاته‌ به‌ جیا دابه‌ش ناکرێن و به‌ڵکو له‌ ڕێککه‌وتنێکی نێوان یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان”فیفا”و گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ

نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 20 / 9برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic