FCB كوردى
FCB كوردى

لیۆنێل میسی:چاڤی یان ئینیێستا باڵۆن دی ئۆڕ به‌ده‌ست ده‌هێنن

ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی لیۆنێل میسی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ ئه‌ڕجه‌نتین بۆ به‌سه‌ر بردنی ماوه‌ی پشووه‌كه‌ی و جه‌ژنه‌كانی كریسمس له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی.

له‌ ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڕۆژنامه‌نووسه‌ لۆكالیه‌كان ڕێگه‌یان لێی گرت وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین “باڵۆن دی ئۆ” قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌نوسه‌كان كرد.

میسی ووتی…”ساڵێكی باش بوو بۆ من له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی،به‌ڵام جامی جیهانی به‌و شێوه‌یه‌ نه‌ڕۆیشت كه‌ من هیوام بۆی ده‌خواست”.

“ئێستا ئامانجی من به‌ده‌ست هێنانی نازناوی كۆپا ئه‌مریكایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ڕجه‌نتین له‌ ساڵی داهاتوو تایبه‌ت یارییه‌كان له‌سه‌ر خاكی ئێمه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت”.

سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵاتی باڵۆن دی ئۆڕ كه‌ میسی هه‌ڵگری نازناوه‌كه‌یه‌ به‌ڵام له‌م ساڵه‌ پاڵپشتی له‌ هاوڕێیه‌كانی خۆی ده‌كات بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌.

میسی ڕ،ونی كرده‌وه‌…”ئه‌م ساڵه‌ پێم وایه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هاوڕێیانی من له‌ به‌رشلۆنه‌ چاڤی یان ئینیێستا نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت”.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه كه‌وا میسی و چاڤی و ئینیێستا پاڵێوراون بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی باڵۆن دی ئۆڕ.


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 5 / 10برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic