FCB كوردى
FCB كوردى

راپۆرت : “میسی” پێش “كریسیتیانۆ” كه‌وت له‌ گۆل و دروست كردنی گۆڵ

وه‌كو ئاشكرایه‌  كێ بڕكێكان له‌ خول و جامی شای ئیسپانیا له‌ نێوان دوو یانه‌ زلهێزه‌كه‌ی ئیسپانیا و وه‌كو هه‌میشه‌ به‌رده‌وامه‌ و كه‌م یانه‌ هه‌یه‌ بچێته‌ به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌  كه‌متر له‌ چوار و پێنچ گۆڵ ـی لێ نه‌كرێت  و كێ بڕكێكانیش زیاتر  چڕ بوه‌وه‌  پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یاری دوێنێ شه‌ویدا توانی نیوه‌ی ڕێگا ببڕێت بۆ گه‌یشتن به‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینـی جامی شای ئیسپانیا و له‌سه‌ر یاریگای كانمپ نیو میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ بێتسی كرد و یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی 5-0 لێبرده‌وه‌،

ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه‌ ئه‌وه‌یه‌ یاریزانی خاوه‌ن خه‌ڵاتی باڵۆن دی ئۆر لیۆنێل میسی پاش تۆماركردنی هاتریك وتوانی كۆی گۆله‌كانی بگه‌یه‌نێته‌ 31 گۆڵ له‌  گشت خوله‌كانی (یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان و جامی سووپه‌ر و جامی شا و خولی ئیسپانیا) و پێش یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌ردید كریستیانۆ رۆناڵدۆ بكه‌وێت كاتێك رۆناڵدۆ 30 گۆڵی تۆمار كردوه‌ .

میسی له‌كۆی 27 یاری توانیه‌وه‌تی 31 گۆڵ تۆماربكات كه‌ ته‌نها یه‌كێكان به‌لیدانی سزا بوه‌ و ڕۆنالدۆش به‌هه‌مان شیوه‌ 27 یاری ئه‌نجامداوه‌ و 30 گۆڵی تۆماركردوه‌ به‌ڵام 5 ـیان به‌لێدانی سزا بوه‌ .

دروستكردنی گۆڵیش به‌لای میسیدا ده‌شكێته‌وه‌ كاتێك یاریزانی ناوبراو توانیه‌ویه‌تی 15 گۆڵ دروست بكات و یاریزان كریسیتانۆ توانیه‌و یه‌تی 9 گۆڵ دروست بكات .

بۆ زیاتر ڕوون تر :-

كريستيانۆ ڕۆناڵدۆ: 30 گۆڵ ( 5 لێدانی سزا ) + 9 گۆڵی دروست كردوه‌ له‌  27 یاری
لـيۆنێل میسی :31 گۆڵ ( 1 لێدانی سزا ) + 15گۆڵی دروست كردوه‌ له‌  27 یاری

تێبینی * ئه‌و سێ گۆله‌ی یاریزان میسی له‌ یاری جامی سوپه‌ری پار تۆماری كرد له‌م وه‌رزه‌ هه‌ژماركرا.


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 24 / 10برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic