ئاندرێس ئینیێستا بۆ چوار هەفتە دوور دەکەوێتەوە
ئاندرێس ئینیێستا بۆ ماوەی نێزیکە یەک مانگ لە یاریگاییەکان دوور دەکەوێتەوە دوای تووش بوونی بە پێکان لەسەر ئاستی ماسوولکەی پێ لە یاری دوێنێ شەو بەرامبەر یانەی میلان لە خوولی چامپیۆنزلیگ کە بە ئەنجامی 2-2 بە کۆتا هات.
یاریزانی نێودەوڵەتی ئیسپانی بەر لە تەواو بوونی گێمی یەکەم گۆڕانکاری بۆ کرا و یاریزان سیسک فابرێگاس شوێنی گرتەوە.
بەرپرسێکی باڵا لە یانەی کاتالۆنی ئاشکرای کرد…”پشکنینەکان دووپاتیان کردەوە کەوا یاریزان پێکانی هەیە لەسەر ئاستی پێی چەپە”.
“بە پێی پێشبینیەکان ئەوا بۆ ماوەی چوار هەفتە دوور دەکەوێتەوە لە یاری کردن”.
بەمەش ئینیێستا چووە لیستی پێکاوەکان شان بە شانی جێڕارد پیکێ و ئالێکسێس سانچێز.
نظرات شما عزیزان: