FCB كوردى
FCB كوردى

لیۆنێل مێسی:دەمەوێت مێژوو لەگەڵ باڕسێلۆنا دروست بکەم
 


ئەستێرەی ئەڕجەنتینی و یانەی باڕسێلۆنا لیۆنێل مێسی دووپاتی کردەوە کەوا دەیەوێت مێژوو لەگەڵ ئەو یانەیە دروست بکات
 و روونیشی کردەوە کەوا زۆر بە پەرۆشە بۆ تێپەڕاندنی ژمارەی یاریزانی پێشووی یانە کۆبالا کە 194 گۆڵی تۆمار کردووە کەچی مێسی 192 گۆڵی تۆمار کردووە و مێسی سەبارەت بەمە ووتی :

“من زۆر دڵخۆش و بەپەرۆشم بۆ شکاندنی ئەم ڕیکۆردە،چەندین ساڵ تێپەڕین بێ ئەوەی ئەو ڕیکۆرە بشکێنرێت وە دەمەوێت بەردەوام بم لە دروست کردنی مێژوو لەگەڵ ئەم یانەیە بۆیە پێویستە هەنگاو بە هەنگاو بچینە پێشەوە و بێ ئەوەی بیر لە ئاستەنگەکان بکەینەوە،پێم وایە باشترین هۆکار بۆ ئاست بەرزی ئێمە ئەوەیە کە پارێزگاری لە ئاستی خۆمان دەکەین لە یاری بۆ یاری”.

دواتر مێسی کەمێک باسی لایەنی تەکتیکی کرد کە ئێستا باڕسا یاری پێ دەکات کە ئەویش 3-4-3 ـیە و سەبارەت بەمە ووتی :

“هێشتا بە تەواوەتی ڕانەهاتووین لەسەر ئەم تەکتیکە بەڵام خۆم زۆر دڵخۆشم بە یاری کردن بەم شێوازە چونکە بۆشایی زۆر دروست دەکات لە پێشەوە و وا دەکات ڕێژەیەکی زۆری یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست بەشداری لە هێڕشەکاندا بکەن وە هەروەها لە تواناماندا هەیە بۆ کاتێکی زیاتر یاری بە تۆپ بکەین”.


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


نوسراوه له ريكه وتى 5 / 7برچسب:, له لايه ن Honar Pirani

Image and video hosting by TinyPic