کابتن و یاری سازی هێلی ناوه‌ندی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه زابی هێرناندزی ئیسپانی ستایشی یاریزانی لاوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی سانتۆس نیمار داسیلفای کرد و ڕاشی گه‌یاند که‌وا نیمار له‌ریانه‌یه‌ك بێت ده‌توانێت جیاوازی درووست بکات .
ماوه‌یه‌کی زۆره نیماری ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌که‌می به‌رازیل ناوی به‌ستراوه به‌یه‌كێك له یانه گه‌وره‌کانی ئه‌روپاوه و به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه .
له باره‌ی نیمار و ڕوو به‌ڕووبووه‌نه‌وه‌ی هه‌ردوویانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و یانای سانتۆس له میانه‌ی یاریه‌کانی جامی جیهانی یانه‌کان زابی هێرناندز له لێدوانێکیدا بۆ سپۆرت تیفی ووتی
” نیمار یاریزانێکی به‌هره‌مه‌نده‌و لێهاتووه و خاوه‌ن توانایه‌کی تایبه‌تی سه‌رسوڕهێنه‌ره ، وه قسه‌ی زۆر له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ یه‌کێک له به‌رشه‌لۆنه و ڕیال مه‌درید کراوه ، به‌ڵام ئه‌و به‌م نزیکانه بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ سانتۆس نوێ کردۆته‌وه ، به‌ڕای منیش ئه‌و ده‌توانێت ببێت به‌یه‌کێك له باشترین یاریزانه‌کانی جیهان له هه‌رشوین و هه‌ریانه‌یه‌ك بێت .
زابی به‌رده‌وام بوو ووتی وادیاره ئه‌مساڵ له یاری کۆتایدا به‌رامبه‌ر به‌سانتۆس یاری ده‌که‌ین ، به‌ڵام من هێشتا دڵنیا نیم چونکه کۆمه‌ڵێک یانه‌ی زۆر باش به‌ژداری ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ده‌که‌ن ، بۆیه ئاسان نابێت بۆ هه‌ردوولامان ” .
نظرات شما عزیزان: