پێدەچێت پیپ گواردیۆلا زووتر لەو وادەیەی کە خۆی دیاری کردبوو بگەڕێتەوە یاریگاکان و مەشقی یانەیەک بگرێتە ئەستۆ.
گواردیۆلا پێشتر ڕایگەیاندبوو ماوەی ساڵێک پشوو دەدات بەڵام ناوبراو لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی
خۆشحاڵ دەبم ئەگەر یانەیەک پەیوەندیم پێوەبکات بەڵام دوای چەند مانگێک. ئێستا دەمەوێت باترییەکانم بارگاوی ” شەحن ” بکەمەوە و مێشکم بارگاوی بکەمەوە. ئێستا دەمەوێت پشوو بدەم بەڵام ئەگەر یانەیەک هەڵمبخەڵەتێنێت ئەوا دەبمەوە ڕاهێنەر دووبارە.
ئەمڕۆ هەینی گواردیۆلا دواین یاری خۆی وەک ڕاهێنەری بەرشلۆنە بەڕێوەدەبات لە یاری کۆتای جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو.
نظرات شما عزیزان: