ڕاهێنەری یانەی باڕسێلۆنا پیپ گواردیۆلا لیستی یانەکەی ئاشکرا کرد کە سەفەری بیلاڕوسیا دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی یاری بەرامبەر یانەی باتی بۆریسۆڤ لە میانەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو.
گشت یاریزانانی هێڵی یەکەم بانگهێشت کراون کە پێکانیان نیە وە چەند یاریزانێکی هێڵی B بانگهێشت کراون لەوانە ئیسحاق کوینکا و جۆناثان دۆس سانتۆس کەچی یاریزانان ئاندرێس ئینیێستا و ئالێکسێس سانچێز و ئیبڕاهیم ئافێلای بە هۆی پێکان یاری ناکەن.
لیستی یاریزانان :
گۆڵپارێزان : ڤیکتۆر ڤالدێس – خۆسێ مانوێل پینتۆ.
بەرگریکاران : ئالڤێس – پویۆل – پیکێ – ماسکێڕانۆ – فۆنتاس – ئابیدال – ماکسوێل – ئادریانۆ.
ناوەڕاست : بۆسکوێتس – کێیتا – چاڤی – تیاگۆ – سیسک – دۆس سانتۆس.
هێڕشبەران : دێڤد ڤیا – مێسی – پێدرۆ – ئیسحاق.
نظرات شما عزیزان: